بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئیدانە کردنی توندی بەیاننامەی نوێنەری یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی پاگەندەی دەستێوەردان لە شەڕی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: دیسانەوە بە ڕاشکاوای هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە. هەر جۆرە پاگەندەیەک لە سەر فرۆشی مووشەکی بالستیک بە ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە درۆیە.
کەنعانی وێڕای هۆشداریی لەسەر داکۆکی هەندێک لایەن بۆ درێژەی قسە و هەڵوێستە ڕووخێنەرەکان، زیادی کرد: بە ئەورووپا دەڵێین کە خۆی بەدوور بگرێت لە تۆمەتدان لە ئێران.
ناوبراو سەبارەت بە ڕوانگەی ڕووخێنەری ڕۆژاواییەکان بۆ بەکارهێنانی چەکی لەباوکەوتووی گەمارۆ وتی: بەداخەوە هەندێک لایەنی ڕۆژاوایی خوویان بە گەمارۆدان گرتووە، ڕێگایەک کە نەک هەر یارمەتیدەری چارەسەری کێشەکان نییە، کە بۆ خۆی بەشێک لە کێشەکانە و لەگەڵ وەڵامی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.
Your Comment