AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٢ ١٤:٠٧

پزشکیان لە دیداری ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق:

هەوڵی دوژمنان پێکهێنانی ناوەندی جۆراوجۆر لە کۆمەلگای ئیسلامییە

هەوڵی دوژمنان پێکهێنانی ناوەندی جۆراوجۆر لە کۆمەلگای ئیسلامییە

سەرۆک کۆمار لە دیداری ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق وتی: هۆکاری سەرکەوتنی ئێمە ڕوانین و زمانی هاوبەشە، لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ موسڵمانان سەرەڕای بوونی خودا، کتێبی و پێغەمبەر، تووشی پەرتەوازەیی هاتووین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە دریژەی بەرنامەکانی سەفەرەکەی بۆ عێراق لە دیداری ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی ئەو وڵاتە، دەسخۆشیی خەڵک و دەوڵەتی میوانداری عێراقی کرد بۆ بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی پیاسەی ئەربەعین.

سەرۆک کۆمار بە خۆشحاڵی دەربڕین لە ئەنجامی بەدەست هاتوو لە ئەو پێکهاتە بۆ هاوکاری سیاسی شیعەکانی عێراق وتی: هۆکاری سەرکەوتنی ئێمە ڕوانین و زمانی هاوبەشە، لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ موسڵمانان سەرەڕی بوونی خودا، کتێب و پێغمەبەر، تووشەی پەرتەوازەیی بووین.

پزشکیان بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمن لە کۆماری ئیسلامیش هەمووان بۆ یەکگرتوویی لە یەک ڕوانین و دروشم بانگهێت دەکەم ، زیادی کرد: هەموو هەوڵی دوژمنان ئەوەیە کە لە کۆمەڵگای ئیسلامی ناوەندی جیاواز پێک بهێنن تا هەر کەسێک سازی خۆی بژەنێت و کۆمەلگا تووشی سەرلێشێواوی بێت، لە حاڵیکدا کە چارەی کێشەی ئێمە یەکگرتووییە.

ناوبراو یەکێک لە پەیامەکانی سەفەرکەی خۆی بۆ عێڕاقی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی ڕاگەیاند و وتی: ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە یەکگرتوو بن ، ئەمریکا ، ئەورووپا و ئیسرائیل بە ئاسانی ناوێرن موسڵمانان بوردمان بکەن و دواتریش بە فریودان پاگەندە بکەن بەرگری لە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی دەکەن.

News ID 51650

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha