AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٨ ١١:٥١

کەنعانی:

ئێران هیچ کات بەشێک لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نەبووە

ئێران هیچ کات بەشێک لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پاگەندەی ناردنی مووشەکی بالستیکی ئێرانی بۆ ڕووسیا وتی: ئێران هیچکات بەشێک لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پاگەندەی ناردنی مووشەکی بالستیکی ئێرانی بۆ ڕووسیا وتی: هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار جەختمان کردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دژایەتی لەگەڵ شەڕ، پاڵپشتی دەکات لە ڕێکاری سیاسی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و کۆتایی هێنان بە پێکدادانی سەربازی.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای قەیرانی ئۆکرایناوە تا ئێستا هێچکات بەشێک لە ئەو شەڕ و پێکدادانە سەربازییە و درێژەدانی نەبووە و بەردەوام پاڵپشتی کردووە لە ڕێکاری سیاسی و گفتوگۆی دوولایەنە بۆ کۆتایی هاتن بە ئەو قەیران و پێکدادانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ڕوانگەی بنەڕەتی و بە فەرمی راگەیێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لەسەر قەیرانی ئۆکراینا هەر نەگۆڕ ماوەتەوە و دووپات کردنەدوەی پاگەندەی ناردنی مووشەکی بالستیک بۆ ڕووسیا بە ئامانج و ئەنگێزەی سیاسی هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی ئەنجام دەدرێت و بەتواوەتی بێ بنەمایە.

کەنعانی زیادی کرد: هاوکاری سەربازی ئاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پێشینەیەکی کۆنتر لە مێژووی دەسپێکی شەڕی ئۆکراینای هەیە. ئەو هاوکاریگەلە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دوولایەنە و لەسەر باو و یاسای نێودەوڵەتی بووە و پێوەندی بە شەڕی ئۆکرایناوە نییە.

News ID 51580

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha