AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٨ ٠٨:٣٢

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

کۆمەڵە و دیمۆکرات چۆن لە عێڕاق شکستیان هێنا؟

کۆمەڵە و دیمۆکرات چۆن لە عێڕاق شکستیان هێنا؟

ئەندامانی گرووپی کۆمەڵە جێگیر لە کەمپەکانی زرگوێز، زڕگوێزەڵە و بانەگەوەرە لە پارێزگای سلێمانی ، چەکەککانیان دانا و بۆ کەمپێک دوور لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوور خرانەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەش مانگ دوای هێرشی مووشەکی و درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی پارتە کوردییە ئێرانییەکان لە هەرێم، ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان تاران و بەغدا بۆ چەک داماڵینی ئەو حزبانە لە ڕەشەممەی ساڵی 1401 واژۆ کرا.

بە پێی ئەو ڕێککەوتننە ئێران تا 28 ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی دایە عێراق کە حزبە کوردییە ئێرانییەکانی جێگیر لە هەرێم کە هەڕەشەی ئەمنیەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانن، چەکەکانیان دابنێن و کەمپەکانیان دابخرێت بەڵام ئەو ڕێککەوتننە تا ئێستا بەتواوەتی جێبەجێ نەکرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو و لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێم و عێڕاق، یەکێک لە بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتننامە بۆ چۆڵ کردنی سێ کەمپی گرووپە کوردییەکان لە پارێزگای سلێمانی و لە نزیکی سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران جێبەجێ کرا.

دوور خستنەوە و چەک داماڵین
هەموو ئەندامان و بنەماڵەی سێ لقی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی لقی ڕێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، کەمپەکانیان لە سلێمانی لە ناوچەکانی زڕگوێز، زڕگوێزەڵە و بانەگەورە چۆڵ کرد و سەرجەم چەکە قورس و نیوەقورسەکان و جیهازاتی لۆجستیکی خۆیان ڕادەستی یەکێتی نیشتمانی کردووە.

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە دوێنێ ڕایگەیاند: زیاتر لە دوو ساڵ لەگەڵ حکومەتی هەرێم گفتوگۆمان کردووە کە پاشگەز ببنەوە لە گواستنەوە و دوور خستنەوەی هێزەکانی کۆمەڵە بەڵام حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا جەختیان کردووە کە بە پێی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی تاران و بەغدا و لە درێژەی پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان ئەبێ ئەو ناوچەگەلە چۆڵ بکرێن.

کۆمەڵە و دیمۆکرات چۆن لە عێڕاق شکستیان هێنا؟

هەروەها هێناوەیە: ناچار بووین سەرجەم چەکەکانی خۆمان ڕادەستی یەکێتی بکەین.

ئەندامانی کۆمەڵە لە چەند قۆناغدا لە زنیک سنوورەکانی ئێرانەوە بۆ کەمپی سورداش لە نزیکی شاری دوکان و لە 40 کیلۆمەتری قووڵایی سلێمانی گواستراونەتەوە بۆ هاتوچۆ بۆ نێو شارەکان ئەبێ مۆڵەتی یاسایی وەربگرن.

ڕادەست کردنەوەی بەرپرسانی گرووپە دژبەرەکان

ڕادەست کردنەوەی بەرپرسان و ئەندامانی ئەو گرووپە دژبەرانەش بەشێک لە ئەو ڕێککەوتنە ئەمنیەتیە بوو و بە پێی ئەوە کۆتاییەکانی پووشپەڕی ئەمساڵ بوو کە کازم غەریب ئابادی ڕایگەیاند کە لیستێک لە ناوی بەرپرسانی گرووپەکانی کۆمەڵە، دیمۆکرات، پژاک و پاک دراوەتە بەرپرسانی عێراقی و لە ئەگەری دیتنەوەیان ئەبێ دەستگیر و ڕادەستی ئێران بکرێنەوە.

دوور خستنەوەی دیمۆکراتەکان

پێش لە گواستنەوەی ئەندامانی کۆمەڵە لە نزیکی سنوورەکانی ئێران ، هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، ئەندامانی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)یان لە بنکەی سەرەکیەکان لە کۆیە ناسراو بە قەڵای دیمۆکرات لە گردەچاڵە بۆ کەمپێک گواستەوە و چەکەکانی ئەوانیش رادەستی پارتی دیمۆکرات کرا.

کاریگەری ئەمنیەتی پووچەڵ کردنەوەی گرووپە دژبەرەکان

دوژمنانی ئێران بە تایبەتی ئیسرائیل، ئەمریکا و بریتانیا دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران یارمەتیدەری گرووپە دژبەرەکان لەژێر ناوی ئێتنیک و ئایین بۆ خەساردان لە گەل و خاکی ئێران بوون و لە ئەو بارەوە لە هیچ هەوڵێک خۆیان نەبواردووە و لە کاتی ئاژاوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی لە ئێران، بە ڕێنوێنی و پشتیوانی ئۆپراسیۆنی و ڕەوانی، دابینی لۆجستیکی ناردنی هێزی دژبەر و هەروەها هەوڵی تیرۆریستی بەدوای ئاژاوە و ڕێکخستنی کوشتوبڕ لە ئێران بوون.

کۆمەڵە و دیمۆکرات چۆن لە عێڕاق شکستیان هێنا؟

لە ئەم نێوانەدا گرووپە دژبەرە کوردەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستانیش بە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە شوێنگەی کوێستانی و هاتوچۆ سەختی سنوورە ڕۆژاواییەکان، لەسەر داوای ڕێبەرانی ڕۆژاواییان هەندێک جار هەوڵی دژە ئەمنیەتیان لە دژی ئێران دەدا. ئەگەرچی لە ساڵانی دواییدا زۆر شکستیان هێنابوو بەڵام هەندێک جار بە هاتن بۆ نێو سنوورەکانی ئێران و شەهید کردنی سنوورەوانان و خەڵکی خۆجەیی ئەو ناوچە، پیلانی دوژمنانی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتیان جێبەجێ دەکرد کە بە دوور خستنەوە و چەک داماڵینیان لە کردەوەدا شکستیان هێنا.

News ID 51577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha