AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ٠٨:٠٠

باڵوێزی ئێران لە بەغدا:

چەندین ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئەمنیەتی لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

چەندین ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئەمنیەتی لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتی: بەم زووانە مەسعوود پزشکیان ، سەفەری عێراق دەکات و ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئەمنیەتی واژۆ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی ئیسحاق، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، هەواڵی دا مەسعوود پزشکیان بەم زووانە سەفەری بەغدا دەکات و لە رەوتی سەفەرەکەیدا ڕێککەوتنی هاوکاری ئەمنیەتی واژۆ دەکرێت.

ئالی ئیسحاق ڕایگەیاند سەفەری پزشکیان لە دۆخی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی غەززە و هەروەها پتەو بوونەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە لە بواری جیاوازی سیاسی ، فەرهەنگی، ئابووری و ئەمنیەتی ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو جەختی کرد عێڕاق وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەکە دێتە ئەژمار و لە باری سیاسەتی دەرەوەدا لەلایەن پزشکیانەوە سەرەنجی زۆری دەدرێت.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە ڕۆڵی عێڕاق لە ناوبژیوانی تاران و وڵاتانی ناوچەکە ئاماژەی دا کە وڵاتەکەی هەنگاوی گرینگی لە گەڕانەوەی پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان هەڵێناوە و هەروەها لەسەر پتەو کردنی پێوەندی لەگەڵ هەندێک وڵاتی ناوچەکە وەکوو میسر و ئوردنیش هەوڵی داوە.

ئالی ئیسحاق ڕایگەیاند کە پزشکیان لە سەفەری بۆ بەغدا ڕێککەوتننامەی ئابووری و ئەمنی واژۆ دەکات و دەچێتە زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان و سەفەری بەسرە و هەولێریش دەکات.

News ID 51564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha