AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٥ ١٤:٢٨

سەرچاوە عێبرییەکان ڕایانگەیاند:

ڕێکۆردی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل شکا/1307 مووشەک لە مانگێکدا

ڕێکۆردی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل شکا/1307 مووشەک لە مانگێکدا

سەرچاوە عبرییەکان دانیان پێدانا کە لە مانگی ئۆگۆستی ڕابردوو بە گشتی 1307 مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاوێژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رادیۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە مانگی ئۆگۆستی ڕابردوو 1307 مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هاوێژراوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە مانگی ئۆگۆست بە شێوەی مامناوەند 40 مووشەک لە ڕۆژدا لەلایەن حزبوڵڵاوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاوێژراوە کە ئەوە زیاتری هێرشی مووشەکی لە دەسپێکی شەڕ دژی غەززەوە بووە.

News ID 51546

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha