بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ڕکابەرییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس، ئەوڕۆ سەعید ئەفرووز قارەمان و ڕیکوردداری جیهانی لە لقی نەیزەهاوێژیی پلەی F۳۴ لە ڕکابەری لەگەڵ ٧ وەرزشکاری وڵاتانی جین، کۆلۆمبیا، مەغریب، بەرزایل و عێراق، لە شەش قۆناغی هاویشتنی نەیزە، پێنج ڕکۆردی ۴۰.۱۸، ۴۰.۶۷، ۴۱.۱۶، ۳۹.۸۷ و ۴۰.۸۶ مەتریی مسۆگەر کرد و لە ئەنجامدا بە ڕیکوردی ۴۱.۱۶مەتری لە پلەی یەکەمی ئەم ڕکابەرییانە دانیشت و میدالی زێری پێبەخشرا.
![سێهەمین زێڕی ئێران بە نەیزەوە هات سێهەمین زێڕی ئێران بە نەیزەوە هات](https://media.mehrnews.com/d/2024/09/04/3/5148295.jpg?ts=1725445384356)
سەعید ئەفرووز بە مسۆگەرکردنی پلەی قارەمانیی لقی نەیزەوهاوێژی لە هەڤدەهەمین ڕکابەرییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس، سێهەمین میدالی زێڕی بۆ کاروانی وەرزشی ئێران بەدیاری هێنا.
News ID 51534
Your Comment