AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٤ ١٤:٢٤

پێنتاگۆن:

ئەمریکا هەڕەشەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل بە جیدی وەردەگرێت

ئەمریکا هەڕەشەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل بە جیدی وەردەگرێت

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر لێکدانەوەی ئەمریکا لە ئاستی هەڕەشەی وەڵامی سەربازی ئێران بە ئیسرائیل دواشی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە، شرۆڤەیەکی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاتریک ڕایدر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ئەو بارەوە وتی: هێشتا هەڕەشە سەربازییەکانی ئێران لەسەر ئیسرائیل هەیە.

بەرپرسانی ئێران دوای تیرۆری شەهید ئیسماعێل هەنیە، لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە کە نمانەی تیرۆریزمی بێ سنوور لە خاکی ئێران بوو، بەڵێنی سزادانی ئیسرائیلیان داوە.

سەید عەباس عێراقچی لە سەر گفتوگۆی خۆی لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی سەبارەت بە مافی ئێران بۆ وەڵامدانەوە بە ئیسرائیل وتبووی: هەوڵی ئیسرائیل لە دەستدرێژی بۆ سەر ئاسایش و سەروەری ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی خۆی بە شێوەی ورد، پلان بۆداڕێژراو و ڕیخکراو و بە لەبەرچاو گرتنی سەرجەم لایەنەکان دەداتەوە.

ئارتوز شوا سەبارەت بە قسەکانی ڕایدر ڕاپۆرتی دا کە ئەو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئەمریکا گۆڕانێک لە ئاستی هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بینیوە، وەڵامی دایەوە: ئێرانی نیشانی داوە کە دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە کەواتە ئێمە هێشتا هەڕەشەکان جیدی وەردەگرین.

News ID 51532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha