بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە یادداشتێکدا لە هەژماری خۆی ئیکس سەبارەت بە درێژەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل و دۆخی ئێستای ئەو ڕژێمە بە سەرکردایەتی بنیامین نتانیاهۆ نووسی: دوای 11 مانگ شەڕی هەمەلایەنە و شێتانە لە دژی غەززە و کۆمەڵکوژی زیاتر لە 41 هەزار هاووڵاتی فەلەستینی، کێشەکانی نێوان ڕێبەرانی ئیسرائیلی، دەست لەکار کێشانەوە بەرپرسانی سیاسی، سەربازی و ئەمنیەتی و ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو خێرا بووەتەوە.
دابەش بوونی کۆمەڵگا و پێکهاتەی ڕژێمەی زایۆنی ئێستا لە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بە شێوەیەک کە هەندێک لە ڕێبەران و کارناسانی ئیسرائیلی ئاشكرا لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ئیسرائیل باس دەکەن.
گرووپی تیرۆریستی دەسەڵاتدار لە ئیسرائیل لە بڕیار بۆ پاراستن و بەردەوام بوونی دەسەڵاتەکەی گەییشتووەتە بنبەست و ئاڵبەت نتانیاهۆ کە ڕۆژێک زیاتر بمێنێتەوە، لاواز بوونەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕژێمیش زیاتر دەبێتەوە.
دەنگی شکانی ئێسقانەکانی زایۆنیزم بەرزتر بووەتەوە و پاڵپشتی لێی بۆ بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە دژی فەلەستینیەکان، جگە لە بەرپرسیارێتی یاسایی و نێودەوڵەتی ، مەرج کردن لەسەر ئەسبی بەزیوە.
Your Comment