بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە ڕێوڕەسمی نرخاندن و ناساندنی وەزیری بەرگریی، وێڕای ئاماژە بە هەلومەرجی هەستیاری هاتنە سەرکاری دەوڵەتی چواردەهەم لە دوای شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و تەشەنەی پیلان و گەمارۆی دوژمنان، ڕایگەیاند: ئەم هەلومەرجە لە هەر کۆمەڵگایەکی تر بایە قەیرانی گەورەی لێ دەکەوتەوە.
وتیشی: لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سای فەرماندەیی ئایەتوڵڵا خامنەیی و پاڵپشتیی خەڵکی لە نیزام، هەڵبژاردن و دامەزرانی دەوڵەتی نوێ بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.
سەرلەشکەر باقری پاش ئاماژە بە دۆخی ناوچە لە دوای ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە ١١ مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە، لە وەڵامی هێرش بۆ سەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنیی ڕاستگۆیانە و لە وەڵامی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە و تیرۆری شەهید فوئاد شوکر ئۆپەراسیۆنی تۆڵەئەستێنانەی حیزبوڵڵا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا ئەنجام درا.
ناوبراو سەبارەت بە تیرۆری ناجوامێرانەی سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە تاران، جەختی لەوەش کرد: ئەو ڕووداوە فەرامۆش ناکرێ و بەدڵنیاییەوە تۆڵەی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەینە لە لایەن بەرەی بەرخۆدان و کۆماری ئیسلامی ئێران یەکلاکراوەیە.
Your Comment