بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئیکس نووسی: حەماس وتوویە ئێمە وەڵامی تایبەتی حزبوڵڵا لە دژی چەندین شوێنی ستراتیژیک و گرینگ لە قووڵایی خاکی ئیسرائیل پیرۆزبایی دەکەین، وەڵامی قایمی حزبوڵڵا سەلماندی کە جەنایەتەکانی دوژمن بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ناوبراو وتی: جەهادی ئیسلامی فەلەستینیش وێڕای پیرۆزبایی ئۆپراسیۆنی حزبوڵڵا لە قووڵایی خاکی ئیسرائیل وتوییە ئەو هێرشانە نیشانی دەدات کە دوژمنی ئیسرائیلی تەنیا زمانی زۆر تێدەگات و بەس بە هێرشەکانی بەرخۆدان ڕاگیر دەبێت.
کەنعانی زیادی کرد: ئیسرائیل لەوانەیە بتوانێت ڕاستییەکان بشارێتەوە بەڵام باش دەزانێت کە راستییەکان ناگۆڕدرێن. هاوکێشە ستراتیژیکەکان لە زیانی ئیسرائیل گۆڕانی بەسەردا هاتووە. چیرۆکی شكست نەهێنانی ئیسرائیل دەمێکە بووەتە دروشمێکی پووچەڵ.
Your Comment