بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسغەر جەهانگیر وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێران پرسی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شوێنگیری دەکات.
ناوبراو رایگەیاند: دەسەڵاتی داد لە هەموو رووداوە هاوشێوەکاندا وەکوو ئەرکی یاسایی دەستبەجێ نیسبەت بە پێکهێنانی دۆسیە و دەسپێکی لێکۆڵێنەوەکان هەوڵ دەدات.
ناوبراو سەبارەت گومانەکان کە لە مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دەستگیری چەند کەسێک لە ئەو پێوەندییەدا، وتی: تا ئەمڕۆ لە ئەو پێوەندییەدا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە و دەنگۆکان لە ئەو بارەوە درۆیە.
Your Comment