AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٦ ١٦:٤٤

هەواڵنێری فەلەستینی دانیشتووی غەززە بۆ مێهر:

هێلگی هەواڵنێری لە غەززە کارایی نییە/ یا شەهید دەبین یان چیرۆکی شەهیدان دەگەڕێنینەوە

هێلگی هەواڵنێری لە غەززە کارایی نییە/ یا شەهید دەبین یان چیرۆکی  شەهیدان دەگەڕێنینەوە

هەواڵنێری فەلەستینی دانیشتووی غەززە لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر داوای لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان کرد تا ڕاستییەکانی کۆمەڵکوژی غەززە بە جیهان ڕابگەیێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی_ ئازەر مەهدەوان: ئیسرائیل لە ماوەی زیاتر لە 300 ڕۆژ لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە، هیچ جەنایەت نەماوە کە ئەنجامی نەدابێت. یەکێک لە لایەنەکانی جەنایەتی ئیسرائیل لە غەززە شەهید کردنی سەدان هەواڵنێرە کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێ لە شەڕدا گیانیان پارێزراو بێت. هێرش بۆ سەر هەواڵنێرەکان بە پێچەوانەی پاگەندەی ئیسرائیلییەکان لە پرسی هەڵکەوت تێپەڕیوە و وادیارە کە بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێت. ڕژێمی زایۆنی هەوڵ دەدات تا بە نائەمن کردنی دۆخ بۆ هەواڵنێرەکان جیهان بێ ئاگا بکاتەوە لە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە.

بەشی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەبۆنەی ڕپژی هەواڵنێر گفتوگپیەکی لەگەڵ هەواڵنێرێکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە ئەنجام داوە. لە خوارەوە کورەتەیەک لە گفتوگۆ لەگەڵ مەحموود بەسام دێت:

بەڕێز بەسام تا ئێستا 165 هەواڵنێر لە غەززە شەهید بوون، بە ڕای ئێوە بۆچی ئیسرائیل هەوڵ دەدات بۆ کوشتنی مێدیاکاران؟

ئیسرائیل زیاتر هەوڵ دەدات راستییەکان لە کۆمەڵکوژی لە غەززە بشارێتەوە و لە ناوی ببات چونکوو لە بڵاو بوونەوەی راستییەکان لە غەززە لە جیهاندا دەترسن. ئێمە دەزانین کە لە شڕی غەززەدا شەهید دەبین بەڵام بە ئیمکاناتی کەمی خۆمانەوە ئەرکمان جێبەجێ دەکەین. لە شەڕی غەززەدا هێلگی دژە گوللەش ناتوانێت پارێزەری لە ئێمەوە بکات هەر ئەو جۆرە کە سەعید تەویل و ژمارەیەکی دیکە لە هەواڵنیرەکان لە حاڵێكدا کە هێلگیان لەبەر بوو، شەهید بوون.

ئێوە ئێستا لە ڕەفەحن. دۆخەکە لە ڕەفەح بۆ ئاسایشی هەواڵنێرەکان چۆنە؟

من لە ڕەوتی مووشەک بارانی ئەو ناوچە دەستم بریندار بوو و ماوەیەک دەرمانەکەم درێژەی هەبوو و دوای ئەوە هەمدیسان گەڕامەوە بۆ سەر ئیشەکەی خۆم. دۆخی ئەمنی هەواڵنێرەکان لە غەززە زۆر ئەستەمە و هیچ هەواڵنێرێک ناتوانێت بچێتە ناو شاری ڕەفەح چونکوو هەر کەسێک لە ڕەفح هاتوچۆ بکات مووشەک باران دەکرێت. لە ڕەفەح کۆمەڵکوژی و وێرانی بەربڵاو ئەنجام دەدرێت.

ئەوەی کە لە 10 مانگی دواییدا لە هەواڵنێرەکانەوە دەبینرێت ئەوپەڕی شەهامەت و دلێرییە. سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری هەواڵنێر لە ئەو شەڕە گیانیان لەدەست داوە و ئاسایشیان نییە بەڵام هەمدیسان لە بەرانبەر کامێرا دەوەستن تا ستەم لە خەڵکی فەلەستین بە گوێی جیهان بگەیێنن. هۆکاری ئەو ئاستە خۆڕاگریی هەواڵنێرەکانی فەلەستینی چییە؟

هۆکاری بەرخۆدانی ئێمە هەواڵنێرەکان ئەوەی کە پشت بە ڕاستی دەبەستین. ئێمە ئەبێ دەنگی خەڵکی خۆمان بین و جەنایەتەکان هەمبەر ئەوان بە جیهان ڕابگەیێنین. ئێمە سوێندمان خواردووە سەرەڕای مەترسییەک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لەسەرمانە راستییەکان بگوازینەوە.

تکایە پێمان بڵێن کاتێک کە ئێوە و هاوکارەکانتان هەواڵی شەهادەتی ئیسماعیل هەنیەتان بیست چ هەستێکتان هەبوو. ئایا ئەو بابەتە ئێوەی بێ هیوا کرد یان هەر وەکوو مێدیاکار بڕیارتان دا کە دەنگی بەرخۆدان بن؟

شەهادەتی شەهید ئیسماعیل هەنیە زۆر ئێمەی شۆک کرد، ئەو پیاوێکی گەورە بوو. ئێمە بەردەوام بە قسەکانی ئەو هیوامان دەگرت.

ئەگەرچی ئێستا ئیسماعیل هەنیە شەهید بووە بەڵام هەزاران ئیسماعیل هەنیەی دیکە لە غەززەیە. هزری فەرماندەکانی ئێمە هەر دەمێنێت گەرچی خۆیان لە نێوان ئێمەدا نین.

ئێمە وەکوو هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر و دیکەی مێدیاکانی ئێران هەوڵمان دا ستەملێکراوی و لە هەمان کاتدا دلێری خەڵکی غەززە ڕووماڵ بکەین و ئەو ڕەوتە تا ئازادی فەلەستین درێژە دەدەین. ئێوە لە نوێنەرایەتی هاوکارەکانتانەوە لە غەززە ئەگەر خاڵێک یان داواکارییەکتان هەیە، بفەرموون.

ئێمە هیوادارین هەموو مێدیا نێودەوڵەتییەکان ڕاستییەکانی غەززە بگوازنەوە و سیاسەتی خۆیان تا کاتی سەرکەوتنی کۆتایی نەگۆڕن. ئێمە هیوادارین کە ئێوە دەنگی فەلەستین لە هەموو جیهان بن و هەموو جیهان بزانن لە فەلەستین و غەززە چ روو دەدات.

News ID 51175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha