AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٦ ١٤:٠١

نازم دەباغ:

هەندێک لایەن هەوڵیان دا لە پرسی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە پێی هەرێمی کوردستان بهێننە کایەوە

هەندێک لایەن هەوڵیان دا لە پرسی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە پێی هەرێمی کوردستان بهێننە کایەوە

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران وتی: بە پێی پێوەندی باشی نێوان ئێران و هەرێم، هەرگیز دوژمنان و نەیاران ناتوانن لە ئەو پێوەندییە کێشەیەک دروست بکەن یان پێوەندی دوولایەنەی تاران و هەولێر ڕووبەڕووی کێشە بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە تاران، ڕایگەیاند: بە بڕوای من ئامانج لە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لەناوبردنی ئەو کەسە و پێگەکەی بوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە کەسێکی دیکە جێگای ئەو دەگرێتەوە.

ناوبراو وتی: هەندێک لایەن هەموو هەوڵی خۆیان دا کە کێشە ناوچەییەکان بەردەوام بێت، چونکوو ناتوانن ئاسایشی ناوچەکە ببینن.

دەباغ ڕایگەیاند: هەندێک لایەن هەوڵیان دا کە لە پرسی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە کە لە تاران ڕووی دا، پێی هەرێمی کوردستان بهێننە کایەوە بە ئەو گومانە کە مووشەک یان درۆنە بەکارهێنراوەکە لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هاوێژراوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێمە ماوەیەک لەمەوپێش بینیمان کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە گەرموگوڕی لە تاران پێشوازی لێکرا و تاران و هەولێر پێوەندییەکی باشیان هەیە.

نوێنەری هەرێم لە ئێران وتیشی: لە ڕاستیدا هەندێک لایەن بە هێنانە ئارای ئەو بابەتە، هەوڵ دەدەن جارێکی دیکە پێوەندی تاران و هەولێر ئاڵۆز بکەن بەڵام ئەوە هرگیز نایێتە دی چونکوو لە ئێستادا پیوەندی دوولایەنەکە باشتر لە هەر کاتێکی دیکەیە.

News ID 51173

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha