AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٥ ١٦:٢٩

لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی وڵاتانی بیانی:

وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین هەڵوێستی تارانی بەرانبەر ئیسڕائیل ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین هەڵوێستی تارانی بەرانبەر ئیسڕائیل ڕاگەیاند

سەرپەرەشتیاری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بێباکی و هێورکردنەوه له بەرامبەر خراپه کاری و ستەمی ڕژێمی ئیسرائیل جۆرێکه له کەمتەرخەمی ئەخلاقی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، وەزیری دەرەوە بە وەکالەت لە کۆبوونەوەی باڵوێز و نوێنەرانی نیشتەجێی تاران وتی: هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لە بەرامبەر داگیرکاری و ئاوارەیی و ژینۆسایدی نەتەوەی فەلەستین بوەستین.

وتیشی: بێ هۆ نییە کە دەوترێت بێباکی وەک دەستکێشێک وایە کە شەیتان بە دەستەکانیەوە دەیبەستێت.

باقری ڕوونیشی کردەوە: لە ڕاستیدا بێباکی و هێوربوون لە بەرامبەر خراپە و نادادپەروەریدا جۆرێکە لە کەمتەرخەمی ئەخلاقی و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خراپە. بۆیە هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان لەسەر شانە کە لەبەرامبەر یەکێک لە خراپترین خراپەکارییەکانی سەدە، کە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی خوێناوی خاکی فەلەستین و ئاوارەبوون و ژینۆسایدی بەردەوامی نەتەوەیەک بێدەنگ نەبین .

News ID 51167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha