AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٦ ٠٨:٥٧

مانشێتی ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەب؛

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

یەکگرتوویی نێوان سوننە و شیعە دوای هەوڵی تیرۆریستی ئیسرائیل هەمبەر ئیسماعیل هەنیە و لایەنەکانی وەڵامی بەرەی بەرخۆدان بە دەستدرێژییەکانی تێلاڤیڤ لە تەوەرەکانی لێکدانەوەی ڕۆژنامەکانی جیهانی عەرەبە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرەنجی جیهان هێشتا لەسەر بابەتی کاردانەوەی یەکلایی بەرخۆدان بە تیرۆرەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە تاران و بەیرووتە، بە شێوەیەک کە شرۆڤەکاران لە ترسی ئیسرائیلییەکان لە وەعدەی سادقی 2 باس دەکەن.

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

ڕۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی نووسی: دۆخی فەلەستینیەکان و شەڕیان لەگەڵ ئیسرائیل گەییشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و ئەم تیرۆرانە کە ئیسرائیل لەم دواییە ئەنجامی دا ناتوانێت لە قازانجی ئیسرائیل پرسەکە تەواو بکات چونکوو ئەوە فەلەستینییەکانن کە ماف و حەقیان هەیە و کاتێک کە مرۆڤ مافی هەبێت ورە و هێزی دوو ئەوەندە دەبێتەوە.

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم نووسی: دیمەنی نوێژ خوێندنی ڕێبەری ئێران لە سەر تەرمی ئیسماعیل هەنیە باشترین دیمەن بۆ وەسفی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی و یەکگرتوویی شیعە و سوننە و دەسپێکی وەرزێکی نوێ بۆ وەلانانی دژایەتیەکان دێتە ئەژمار.

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

ڕۆژنامەی سووری ئەلسورە نووسی: تیرۆری سیاسی لە هیچ کاتێکدا دلێرانە نایێتە ئەژمار و ئەوە هەوڵێکی دزێوە و نیشانەی شکستە.

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

ڕۆژنامەی سووری ئەلوەتەن نووسی: ئەمریکا ئەبێ ڕێگری بکات لە کاردانەوەی ئیسرائیل بە هێرشەکانی بەرخۆدان چونکوو ئەگەر ئاوا نەبێت شەڕێکی گشت گیر لە ناوچەکە دادەگیرسێت.

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

ڕۆژنامەی یەمەنی ئەلمەسیرە نووسی: هیچ جیاوازییەک لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا بوونی نیە و بەدوای بیانوو بوون بۆ پەرەپێدان بە شەڕ کە ئێستا بیانووی ڕووداوە ساختەکەی گولانی داگیرکراویان دۆزیوەتەوە. هەروەها نووسی کە ئێران و بەرخۆدان هیچ ترسێکیان لە شەڕی ناوچەیی نییە و ئەوە ئەمریکا و ئیسرائیلین کە ئەبێ بترسن.

یەکگرتوویی مێژوویی شیعە و سوننە دوای شەهادەتی هەنیە

ڕۆژنامەی ئەلمراقبی عێراقی نووسی: چاوی جیهان لە کاردانەوەی ئێران بە تیرۆری ئیسماعیل هەنییەیە و شاندە عەرەبی و ڕۆژاواییەکان ڕوو لە تارانن بۆ ڕێگری لە کەم کردنەوەی ئاستی کاردانەوەی ئێران و تارانیش داخوازی هەموویانی ڕەت کردووەتەوە. هەر ئەو ترس و چاوەڕوانیەی ئیسرائیل بەشێک لە کاردانەوەی ئێرانە. ئیسرائیلییەکان ترسیان لە وەعدەی سادقی دوویە.

News ID 51165

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha