AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٢ ٠٧:٠٧

ڕاپۆرتی مێهر؛

ئاماری تۆقێنەر لە 300 ڕۆژ دڕندەیی ئیسڕائیل لە غەززە/ ڕۆژانە 10 منداڵ قاچی دەپەڕێت

ئاماری تۆقێنەر لە 300 ڕۆژ دڕندەیی ئیسڕائیل لە غەززە/ ڕۆژانە 10 منداڵ قاچی دەپەڕێت

داتای ئاماری دەریدەخات کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٣٠٠ ڕۆژی دوای شەڕی غەززە هیچ دڕندەیی بەرامبەر بە فەلەستینییەکان ڕانەگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە، لە کاتێکدا ٣٠٠ ڕۆژ بەسەر شەڕی غەززە تێپەڕیوە، لەگەڵ پەرەسەندنی دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا، ئایندەیەکی ڕوون بۆ کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی ئەم ڕژێمە و بزووتنەوەی حەماس و دامەزراندنی ئاگربەست لەم ناوچەیە بەدیناکرێت.

داتا ئامارییەکان دەریدەخەن کە لە ماوەی ٣٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار فەلەستینی لەم شەڕەدا گیانیان لەدەستداوە کە ١٦ هەزاریان منداڵن.

لە هەمان کاتدا مەزەندە دەکرێت کە ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار فەلەستینی لە ژێر داروپەردوودان و لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕ و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی لابردنی پاشماوەی بیناکان بدۆزرێنەوە، پێویستە ئەوانیش زیاد بکرێن بۆ ژمارەی شەهیدەکان.

لە ئێستادا دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە غەززە کە نزیکەی تەواوی دانیشتوانی ئەم کەنارە لەخۆدەگرێت، بەدەست قەیرانی نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن.

لە ئێستادا تەنها بەشێکی کەم لە پێداویستی خۆراکی خەڵک دابین دەکرێت، بەجۆرێک کە بە پێی ڕاگەیاندنی بەرنامەی خۆراکی جیهانی، ٩٠٪ فەلەستینیەکانی ئەم ناوچەیە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر یان زیاتر خۆراکیان نییە بیخۆن.

خەمڵاندنەکان نیشان دەدەن کە زیاتر لە ٩١ هەزار فەلەستینی لەم شەڕەدا بریندار بوون. ئەمەش بەو مانایەیە کە ٤٪ی تەواوی دانیشتوانی غەززە بە دڕندەیی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوون.

دەزگای فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ناسراو بە "ئەن ڕەوا" باس لەوە دەکات کە ١٠ منداڵی فەلەستینی لە غەززە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕۆژانە یەک یان هەردوو قاچیان لەدەست دەدەن.

News ID 51132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha