AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٧ ١٥:٤٩

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا:

بێن سەلمان و سەرۆک کۆماری نوێ ئێران گفتوگۆیان کرد

بێن سەلمان و سەرۆک کۆماری نوێ ئێران گفتوگۆیان کرد

شازادەی جێنشینی سعوودیە بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "محەمەد بێن سەلمان" لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا لە "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

لەم وتووێژەدا شازادەی جێنشینی سعودیە خۆشحاڵی خۆی بە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە کەرتە جۆربەجۆرەکاندا دەربڕی و جەختی لەسەر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دوکتور مەسعوود پزشکیان هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەربڕی.

News ID 50943

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha