AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٧ ١٥:٢٢

لە لایەن شۆرای نیگەهبانەوە؛

بێخەوش بوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران پشتڕاستکرایەوە

بێخەوش بوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران پشتڕاستکرایەوە

وتەبێژی شۆرای نیگەهبان پشتڕاستکردنەوەی ڕەسەنایەتی و بێخەوشبوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی تەجان نەزیف، وتەبێژی شۆرای نیگەهبان ، لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەشی هەواڵەکانی تەلەفزیۆنی ئێران، پەسەندکردنی قۆناغی دووهەمی خولی چواردەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێرانر ڕاگەیاند.

تەحان نەزیف وتی: پشتڕاستکردنەوەی ڕەوا و بێ خەوشیی هەڵبژاردنەکان لە شۆرای نیگەهبان پشتڕاستکراوەتەوە و ئەم هەڵبژاردنە دروست و بێ کەموکۆڕییە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم بابەتە بە فەرمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندرا وەک کارگێڕی هەڵبژاردن. ئێمە پەیوەندی و بەدواداچوونمان لەگەڵ کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران هەبوو، بەڵام ، هیچ گلەیی و سەرپێچییەکیان بە ئێمە ڕانەگەیاند.

News ID 50838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha