AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٧ ١٤:١٧

لە دیداری ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی سێزدەیەم؛

ڕێبەری ئێران: دەوڵەتی بەڕێز ڕەئیسی ، دەوڵەتی کار و هیوا و جووڵانەوە بوو

ڕێبەری ئێران: دەوڵەتی بەڕێز ڕەئیسی ، دەوڵەتی کار و هیوا و جووڵانەوە بوو

ڕێبەری ئێران لە دیداری ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی سێزدەیەم وتیان: دەوڵەتی بەڕێز ڕەئیسی ، دەوڵەتی کار و هیوا و جووڵە بوو

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی سەرۆک کۆماری و ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی سێزدەیەم پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت:

دەوڵەتی بەڕێز ڕەئیسی ، دەوڵەتی کار و هیوا و جووڵانەوەبوو.

یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی بەڕێز ڕەئیسی خەڵکی بوونی بوو واتا هەمیشە لە نێوان خەڵکدا بوو. ئەوە ئەبێ نمانەیەک بێت بۆ هەموو بەرپرسان.

شەهید ڕەئیسی هەمیشە لە ڕێگادابوو و وەستانی نەبوو و ماندوویی نەناس بوو و شەو ڕۆژ هەوڵی دەدا.

شەهید ڕەئیسی هەڵوێستی شۆڕشگێرانە و ئایینی تەواو ئاشكرای هەبوو و دووفاقەیی قسەی نەدەکرد.

شەهید رەئیسی هیچ کات لە تانە و توانج تەشەر ماندوو نەدەبوو.

شەهید ڕەئیسی لە سیاسەتی دەرەوەش هاوکاری دەکرد و بەرژەوەندی و سەروەری وڵات وگەلی لەبەرچاو بوو.

شەهید ڕەئیسی سەبری هەبوو و نمانەیەکی باش بۆ بەڕێوەبەرایەتی بوو.

هەروەها وتیشیان : دەسخۆشی لە خەڵک و بەرپرسان دەکەم بە بۆنەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی تەواو باشەوە.

News ID 50837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha