AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٤ ٠٩:٠٢

لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا:

ناڕەزایەتی دژی تورکیا لە باکووری سووریا درێژەی هەیە/7 کەس کوژراون

ناڕەزایەتی دژی تورکیا لە باکووری سووریا درێژەی هەیە/7 کەس کوژراون

تا ئێستا 7 هاووڵاتی سووریا لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ناوچەی کوردستانی سووریا لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەر درێژەی هەیە و بە پێ دوایین ئامارەکان تا ئێستا 7 هاووڵاتی سووریا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراون.

دوای دەنگۆکان لەسەر ئاسایی بوونەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا ، خەڵکی باووری ڕۆژاوای سووریا کە دژی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی دوو وڵاتەکەن هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتیەکان لە دژی تورکیا چڕ بووەوە.

لە حاڵێکدا کە ناڕەزایەتییەکان لە عەفرین، باب، ئێعزاز و جرابلۆس زیادی کردووە، پاگەندە کراوە کە ژمارەیەک لە کوژراوەکان پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە ئەو شارانە بۆ 7 کەس بەرز بووەتەوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

News ID 50786

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha