AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٣ ١٨:٢٥

لە سەفەری کوردستان؛

جەلیلی: ئایین و کەمینەکان لە ئێران، دەرفەتێکە بۆ پێشکەوتنی وڵات

جەلیلی: ئایین و کەمینەکان لە ئێران، دەرفەتێکە بۆ پێشکەوتنی وڵات

بەربژیری چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەر یەک لە ئایین و کەمینەکان بۆ ئێران هەلێکە کە دەتوانێت هێز و پێشکەوتن و شارستانیەتی ئێران بە جیهان نیشان بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید جەلیلی لە کۆبوونەوە لە گەڵ خەڵک سنە بەە وتنی ئەوەی کە " بەهرەی دەریای دەرفەتەکان لە کوردستان بکرێتە سەکۆی پەڕینەوە" وتی: ئەوە بزانن کە لەگەڵ کێشەکانی پارێزگای ئێوە ئاشنام، هەم کێشەکانی پارێزگاکەتان دەناسم و هەم لاوازییەکانی دەبینم.

ناوبراو ڕایگەیاند: گەنجانی کوردستان ئەبێ بزانن کە لە پاڵ هەموو هەلە گەورەکاندا کە هەیە، هەلی گەورە خودی خەڵکە. کوردستان بۆ ئێمە شوێنێکە کە نیشانی دەدات چلۆن ئایینە جیاوازەکان دەتوانن ڕۆڵی ئێران بە جیهان نیشان بدەن.

جۆراوجۆریەک لە ئێستا لە پارێزگا هەیە ئەو هێزە دەداتە ئێمە کە بڵێین هەر یەک لە ئایین و کەمینەکان بۆ ئێمە دەرفەتە کە دەتوانین هێز، پێشکەوتن و شارستانیەتی ئیران بە جیهان نیشان بدەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا و ئەورووپا هەر ڕۆژێک بە بۆنەیەکەوە وەکوو ئایین و کەمینە و بابەتی جۆراوجۆرەوە فرمێسکی تمساحیان دەڕشت بەڵام ئەی بۆ بۆ بوردمان و کیمیابرانی سەردەشت بێدەنگ بوون.

جەلیلی وتی: ئەبێ بەدوای گەشەی ئابووری و کێشەی خانووبەرە و گرانی و هەڵاوسان بین.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆی هەر ئەو جۆرە کە شیاوی خەڵکی کوردستانە بە هەموو توانەوە ئەبێ بڵێین بژی کوردستان.

News ID 50780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha