AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٩ ٢٢:٢٧

گۆڤارێکی عەرەبی باسی دەکات؛

گەڵاڵەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ بەرز کردنەوەی هێزی سەربازی

گەڵاڵەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ بەرز کردنەوەی هێزی سەربازی

بە گوێرەی راپۆرتی گۆڤاری عەنەب بەلەدی، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆیان گەڵاڵەیەکی نوێیان لە ڕێگای بانگهێشت کردنی پیاوان بۆ خزمەتی زۆرەملێ جێبەجێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بریتی لە کورد، عەرەب و مەسێحییەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەگەڵ تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا، هێزەکانی تورکیا، داعش و خەڵکی ناڕازی دێرەزوور بەشەڕدا هاتووە، بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆی.

گۆڤاری عەنەب بەلەدی کە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا چاوەدێری دەکات، لە جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی خزمەتی زۆرەملێ پیاوان لە ناوچەی ژێر کۆنتەۆڵی کوردی سووریا هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپحرتە، لە ڕۆژانی دوایدا هێزەکانی هەسەدە لە حەسەکە بە دانانی وێستگەی چاوەدێری و پشکنین هەوڵی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەدات، بە مەبەستی گرتنی کەسانێک کە مەرجەکانی خزمەتی سەربازی زۆرەملێیان هەیە.

ئەوان کەسانێک کە لەدایک بووی 1998 بۆ 2006 ن بۆ خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بانگهێشت دەکەن.

News ID 50748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha