AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٩ ٠٢:٥٣

بە کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی دەنگدان؛

بژاردنی دەنگەکان درێژەی هەیە/ شۆرای نیگەهبان ئەنجامەکان ڕادەگەیێنێت

بژاردنی دەنگەکان درێژەی هەیە/ شۆرای نیگەهبان ئەنجامەکان ڕادەگەیێنێت

دوای تەواوبوونی کاتی دەنگدان، ناوەندەکان دادەخرێن و سندووقەکانی دەنگدان دەکرێنەوە و ژماردنەوەی دەنگەکان دەستیانپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ئیسلامی، وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ماوەی فەرمی هەڵبژاردن کۆتایی هات، دەرگای ناوەندەکان داخران، بەڵام دەنگ لەو کەسانە وەرگیرا کە لە ناوەوە وەستابوون لە لقەکان و لە ڕیزەکاندا تا دوا کەس."
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای تەواوبوونی کاتی دەنگدان و وەرگرتنی دەنگ لە هەموو ئەو کەسانەی کە لە لقەکاندا ئامادەن، پڵۆمپی سندووقەکان دەکرێتەوە و کاری ژماردنەوەی دەنگەکان دەست پێدەکات.

News ID 50739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha