AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٨ ٢٢:١٥

وەزیری ناوخۆی ئێران:

دۆخی ناوەندەکانی دەنگدانی دەرەوەی وڵات گونجاوە

دۆخی ناوەندەکانی دەنگدانی  دەرەوەی وڵات گونجاوە

وەزیری ناوخۆ وتی: سوپاسی باڵوێز و نوێنەرانی ئێران لە دەرەوەی وڵات دەکەم کە ئاڵای سەربەرزی ئێرانیان لە وڵاتانی دیکە بەرز ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆ، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، وتی: سوپاسی باڵوێز و نوێنەرانی ئێران لە دەرەوەی وڵات دەکەم کە ئاڵای سەربەرزی ئێرانیان لە وڵاتانی دیکە بە بەرزی ڕاگرتووە.

وتیشی: ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی ئەو ئازیزانە کە لە ڕاپۆرتەکاندا نیشانیان دا کە پڕۆسەی هەڵبژاردن سەلامەت و تەندروستە و گونجاوە.

وەزیری ناوخۆ وتی: ئێرانی بوون شتێک نییە بە سنوورە جوگرافییەکان لاببرێت، بۆیە خەڵک دڵیان بەندی ئێرانە و گرنگی بە قسە و باسی دوژمنان نادەن.

وتیشی: ئێمە ناچارین داوای لێبوردن لە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات بکەین چونکە مەرجەکان بەجۆرێک نین کە بتوانین دەنگی هەموو ئێرانییەکان کۆبکەینەوە هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆ هەموو دەنگی ئێرانییەکان کۆبکەینەوە.

وەزیری ناوخۆ وتی: سوپاسی ئەو دەوڵەتانە دەکەم کە هاوکاری پێویستیان هەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وڵاتانی جیاجیا.

وەحیدی ڕوونیشی کردەوە: ئەوەی بەڕێوە دەچێت ئەوە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای دیموکراسی ئایینی دامەزراوە.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر هەموو ئێرانییەکان.

News ID 50737

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha