AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٧ ٢٢:٤٧

بە ئامادەبوونی 200 هەواڵنێر؛

ڕێبەری باڵای ئێران کاتژمێر چەند و لە کوێ دەنگ دەدات

ڕێبەری باڵای ئێران کاتژمێر چەند و لە کوێ دەنگ دەدات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ ١٤٠٣ لە یەکەم خولەکی دەستپێکردنی دەنگدان بۆ خولی ١٤ی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سندوقی ١١٠ دەنگی خۆی دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سبەی ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە یەکەم خولەکەکانی دەسپێکی دەنگدان بۆ "هەڵبژاردنەکانی خولی ١٤ی کۆماری ئیسلامی ئێران"، دەنگ دەدات.

زیاتر لە 200 پەیامنێر لە میدیا ناوخۆیی و دەرەکیەکانەوە، لەوانە پەیامنێرانی ئەمریکا، چین، ڕووسیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئینگلیز ، ئەفغانستان، نەمسا، تورکیا، کوەیت، هۆڵەندا، ئیمارات، ئیتاڵیا، عێراق، یەمەن، ژاپۆن، فەرەنسا، فلیپین، لوبنان .، قەتەر، عومان، ئوسترالیا، سوید، دانیمارک، هیندستان، کۆریای باشوور و... دەنگدانی ڕێبەری باڵای وڵات ڕووماڵ دەکەن.

News ID 50722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha