AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٦ ٠٩:٥٠

کەنعانی ڕایگەیاند:

180 هەواڵنێری بیانی هەڵبژاردنی ئێران ڕووماڵ دەکەن

180 هەواڵنێری بیانی هەڵبژاردنی ئێران ڕووماڵ دەکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەشداری 180 هەواڵنێر بۆ ڕووماڵ کردنی هەڵبژاردنەکان نیشاندەری پێگەی ئێران لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە ئیکس نووسی: هەڵبژاردن لە ئێران نیشاندەری خەڵک سالاری دینییە. بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکان لە هەڵبژاردنەکان، جگە لە ڕۆڵی کاریگەر و دیاریکەر لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات، هێزی نەتەوەیی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە زیاد دەکاتەوە.

وتەبێژی ووەزارەتی دەرەوە وتی: سەفەری 180 هەواڵنێری دەرەکی بۆ ئێران بۆ ڕووماڵی هەواڵ و وێنەی گۆڕانکارییەکانی هەڵبژاردنەکان و ڕەوتی بەڕێوەبردنی، نیشاندەری گرینگایەتی پێگە و ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی ئێرانە.

News ID 50702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha