AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٥ ١٢:٢٨

کێبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆنیی گەمارۆی کۆمەڵکوژی

کێبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆنیی گەمارۆی کۆمەڵکوژی

کێبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆنی گەمارۆی کۆمەڵکوژی بە هاوکاری وڵاتانی بڕازیل، مالیزیا، چین ، تورکیا، ڤێنزۆئێلا و ئێران بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێی نێودەوڵەتی کارتۆنی گەمارۆی کۆمەڵکوژی بە هاوکاری وڵاتانی بڕازیل، مالیزیا، چین ، تورکیا، ڤێنزۆئێلا و ئێران بەڕێوە دەچێت.

بابەتەکانی ئەو کێبڕکێیە بریتین لە :

1.ئیدانە کردنی بەشداری یانەی ئیسرائیل لە ئۆلەمپیکی فەڕەنسا

2. ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژی و ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل

3. ڕەخنە لە سیاسەتی دووفاقەیی ئەمریکا هەمبەر فەلەستین

مەرجەکانی بەشداری لە ئەو هەڵبژاردنە ئەوانەی خوارەوەیە:

هەر بەشداربوویەک دەتوانێت لانی زۆر 5 بەرهەم بنێرێت.

بەرهەمەکان نابێت پێشتر خەڵاتیان بردبێتەوە.

براوەکانی ئەو کێبڕکێیە خەڵاتی 500 دۆلاری تا 2000 دۆلاری و میدالیای ڕەنگاوڕەنگ و سپاسنامەیان پێشکەش دەکرێت.

News ID 50687

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha