AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٤ ٢٠:١٦

ڕاستەخۆ لە تەلەفزیۆن بڵاو دەبێتەوە؛

چوارەم دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران

چوارەم دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران

چوارەمین دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بە تەوەری سیاسی و بەناونیشانی "ئێران لە جیهاندا ئەمڕۆ" دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی ساڵی ١٤٠٣ بە تەوەرێکی سیاسی و لە ژێر ناوی "ئێران لە جیهانی ئەمڕۆدا" دەستی پێکرد.

ماوەی دیبەیتی چوارەم بەهۆی کورتی دووری لە دوایین دیبەیتەوە کورتتر دەبێت و لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ دەبێت.

لەسەر بنەمای ئەمەش دیبەیتی ئەمشەو دوو پرسیاری پسپۆڕانا لەخۆدەگرێت و هەر کاندیدێک لەبری ٤ خولەک ٥ خولەکی دەبێت بۆ وەڵامدانەوە.

هەروەها پشووی کورتی نێوان بەرنامەکان لابراوە.

6 کاندید بۆ خولی 14ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری، مەسعوود پزشکیان، محەمەد باقر قالیباف، سەعید جەلیلی، عەلیرەزا زاکانی، ئەمیرحوسێن قازیزادە هاشمی و مستەفا پوورمحەمەدی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەنەوە کە لەم دیبەیتەدا هاتوونەتە ئاراوە.

News ID 50679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha