AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٤ ١٢:٢٤

لە سەرەتای شەڕی غەززەوە؛

شەهید و بزربوونی ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە غەززە/ڕاپۆرتی یۆنیسێف شۆکت دەکات

شەهید و بزربوونی ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە غەززە/ڕاپۆرتی یۆنیسێف شۆکت دەکات

دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان لە ڕاپۆرتەکاندا سەبارەت بە دۆخی نالەباری منداڵانی فەلەستین لەگەڵ بەردەوامی شەڕی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە هۆشدارییان داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ڕزگاری منداڵانی بەریتانی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕی غەززە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کراون، بێسەروشوێنن، یان دەستبەسەر کراون، یان لە ژێر داروپەردووی داڕماودا جێهێڵراون یان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژران.

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی یونیسێف ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: ڕۆژانە ١٠٠ منداڵ لە غەززە دەکوژرێن یان بریندار دەبن.

لە ٢٦٢هەمین ڕۆژی شەڕی غەززە، وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ڕۆژانە ١٠٠ منداڵ لە شەڕی غەززەدا دەکوژرێن یان بریندار دەبن. ئاماژەی بەوەشکرد: هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی بەتایبەتی منداڵانی غەززە باجێکی زۆر دەدەن و شەڕ نەوەستا.

News ID 50675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha