AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٨ ٠٩:٢٥

ئەنجامی هیوابەخشی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی پارکینسۆن

ئەنجامی هیوابەخشی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی پارکینسۆن

لێکۆڵەرانی توێژینگەی نەتەوەیی ئەندازیاری ژێنێتیک و تەکنۆلۆژیا، پێکهاتەیەکی نانۆیی هیبریدیان چێ کرد کە لە ژینگەی کێڵانی خانەیی، کاریگەریی سەرسووڕهێنەری لەسەر نەخۆشی پارکینسۆن هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم دواییەدا وتارێک بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا لێکۆڵەرانی توێژینگەی نەتەوەیی ئەندازیاری ژێنێتیک و بوونەوەی تەکنۆلۆژیایی بە ڕێبەری خاتوو دکتۆر دینا مورشیدی وردەکاری سەیری لە کاریگەری جۆرێک نانۆ پێکهاتەی هیبریدی بوونەوەری لەسەر پرۆتۆئینەکانی هۆکاری پارکینسۆن لە ژینگەی کێڵان پێشکەش کرد.

ئالفا سینۆکلۆئین پرۆتۆئینێک لە بەشی دەمارییە کە زیاتر لە کۆتاییەکانی ئاکسۆنی نۆرۆرنەکانی مێشک بوونی هەیە. کۆبوونەوەی ئەو پرۆتۆئینە و فیبریل بوونیان دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشینگەلێک وەکوو پارکینسیۆن.

لە ئەم وتارە نوێیەدا ، گرووپی لێکۆڵینەوەیی دکتۆر مورشیدی هیبریدی نانۆلیپۆزۆم و ئێگزۆزۆمیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی پارکینسۆن بەکار هێناوە، ئەو پێکهاتە هیبریدیە، هەم لە بواری کاریگەر دەرمانی کە لە ناو لیپۆزۆم دانراوە و هەم لە بواری کاریگەر خودی ئێگزۆزم و لیپۆزۆم ئەندام هیوابەخشیان بەدواوە بووە.

News ID 50598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha