AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٠ ١٤:٣١

کەنعانی:

ئیسرائیل و ئەمریکا دۆڕاوی گەورەی شەڕی غەززەن

ئیسرائیل و ئەمریکا دۆڕاوی گەورەی شەڕی غەززەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: دۆڕاوی گەورەی مەیدانی شەڕی غەززە جگە لە ئیسرائیل بە هەموو توانا سەربازی و سیاسیەکەیەوە کە هەیەتی، ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە وتی: ئیسرائیل بە هەموو توانا سەربازی و سیاسییەکەیەوە لە گۆڕەپانی فەلەستین دۆڕاندی و دۆڕاوی گەورەی ئەو گۆرەۆانە جگە لە ئیسرائیل ، ئەمریکایە.

ناوبراو جەختی کرد: ئێستا بەرپرسیارێتی گەلان و حکومەتەکان کە لە بواری نێودەوڵەتیدا ئیسرائیل شوێنگیری دەکەن، ئەمریکا وەکوو پاڵپشتی تەواو و بێ مەرجی ئەو ڕژێمە بخەنە بەر پرسیارەوە.

ناوبراو وتی: گەلانی جیهان پێشتر لە حکومەتەکان بێنە مەیدان. ئەوەی کە دەتوانێت ئیسرائیل ناچار بکات بە وەڵامدانەوە، ورە و خواستی گەلانە و ئەوەی کە دەتوانێت گەلان لە مەیدان بهێڵێتەوە، ڕۆڵی سەرەکی و دیاری کەری مێدیایە.

News ID 50505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha