بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی میراتی فەرهەنگی تورکیا لە ڕێوڕەسمێکدا ٥٥ پارچە کەلوپەلی فەرهەنگی-مێژوویی ئێرانی، کە بە شێوەیەکی نایاسایی گواستراونەتەوە بۆ تورکیا و لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراونەتەوە، بۆ ئێران گەڕاندەوە.
بە گشتی ١٢ کۆمەڵە ئاسەواری مێژوویی-فەرهەنگی، کە شمشێرێکی سەردەمی ساسانی لە نێویاندا، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ئەرزروم و ئەرزەنجان دەستیان بەسەردا گیرا.
بە پشکنینی ئەم ئاسەوارانە دەرکەوت کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئێرانەوە هاتوون.
هەروەها لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ٤٢ دراوی مێژوویی کە گەیشتوونەتە مۆزەخانەی ئەنتالیا و ئەو پەرداخە برۆنزییەی کە گەیشتوونەتە مۆزەخانە شوێنەوارییەکانی ئەستەنبوڵ هی ئێرانن.
Your Comment