بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێستا تەرمی شەهید ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتووەتە بارەگای ئیمام ڕەزا.
لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهید ڕەئیسی لە ناو شارە مەشهەد بەرەو بارەگای ئیمام ڕەزا دێت و زە هۆی قەرەباڵغی سەرسووڕهێنەر و ئامادەبوونی بێ وێنەی خەڵک ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمی شەهید ڕەئیسی ناتوانێت بجووڵێت.
بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی شەهید ڕەئیسی ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی ناوچەکە خۆیان گەیاندۆتە مەشهەد.
لەوانە عەمار حهکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی عێراق و شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان.
Your Comment