AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢ ١٣:٣٤

لە دیداری هەنیە:

ڕێبەری باڵای ئێران : بەڵێنی خودا بۆ لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنی دێتەدی

 ڕێبەری باڵای ئێران : بەڵێنی خودا بۆ لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنی دێتەدی

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان هاتووەتە ئێران، لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداری کرد.

ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی سەرۆک کۆماری شەهید و هاوڕێکانی ئەمڕۆ بە شکۆوە لە پێتەختی ئێران بەڕێوە چوو و سەرەنجی مێدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیان: بەڵێنی سڕینەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بەدی دێت و بە فەزڵی خودا ڕۆژێک دێت کە فەلەستین لە "بەحر"ەوە تا "نەهر" دروست دەبێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە بەرخۆدانی خەڵکی غەززە کە جیهانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، وتیان: کێ باوەڕی دەکرد ڕۆژێک دروشمی پشتگیری فەلەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا بەرز بکرێتەوە و ئاڵای فەلەستین بەرز بکرێتەوە و کێ پێی وابوو ڕۆژێک لە ژاپۆن و لە خۆپیشاندانەکاندا لە پشتیوانی فەلەستین، دروشمی "مەرگ بۆ ئیسرائیل" بە زمانی فارسی بوترێتەوە.

جەختیشیان کردەوە: لە داهاتوودا ڕەنگە ڕووداوگەلێک لە دۆسیەی فەلەستین ڕوو بدەن کە ئەمڕۆ باوەڕپێنەکراون.

News ID 50301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha