بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عەزیز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین بەشارپرێسی ڕاگەیاند: "لەئێستا جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزی کێلێ ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی زۆری شوفێرانی بارهەڵگر کە لەئێستادا ڕێگریان لێدەکرێت بارەکانیان بگەیەنە پارێزگای هەولێرو دهۆک، ماوەیەکە ڕێگەنادرێت بارهەڵگرەکان لەو ڕێگایانەوە هاتوچۆ بکەن".
وتیشی:"گرفتەکە لای ئێمە نییە، ئێمە بەرپرسانی باڵای حکومیمان لەم کێشەیە ئاگادارکردوهتەوە، لەئێستادا لەدیوی ئێرانەوە چاوەڕێن بارهەڵگرەکانی هەرێم بچن بارەکانیان بهێننو داخڵی هەرێمی بکەن، بەڵام شوفێران زۆر نیگەراننو مانیانگرتووەو کارناکەن".
ماوەیەکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەبیانووی تێکچونی ڕێگهکانو زۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەلایەن خەڵکەوە ڕێگریی لەهاتوچۆی بارهەڵگرەکانی نێوان پارێزگاکانی هەرێم دەکرێت کە ئەمەش زیانی زۆری بەبازرگانان گەیاندووه و لەو نێوەندەشدا حکومەتی هەرێم هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەو گرفتە ڕانەگەیاندووە.
بارهەڵگرەکان هاتوچۆ ناکەن؛
چالاکی سنووری کێلێ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕاگیرا
بەهۆی ڕێگریكردن لەهاتوچۆکردنی بارهەڵگرەکان بۆ سنووری هەولێرو دهۆک، لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو لەشوفێرانی بارهەڵگر لەمەرزی کێلێ کارکردنیان ڕاگرتووە.
News ID 50097
Your Comment