AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٣٠ ١٢:٠٢

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە نیۆیۆرک:

دۆخی غەززە گەییشتووەتە لووتکە

دۆخی غەززە گەییشتووەتە لووتکە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە پی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و ئەوەی کە دۆخی غەززە گەییستوەتە ئەوپەڕی خۆی، کەوتە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کە روانگەکانی ئێران لە دریژەی زەروورەتی گەییشتن بە ئاشتی شرۆڤە بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەییشتنی بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بابەتی ڕۆژاوای ئاسیا و پرسی فەلەستین، وتی: ئێمە ئەمریکامان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاگادار کردەوە.

ناوبراو جەختی کرد: دوای چەند جار ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێمە و ئەمریکا، دواجار و دوای هاویشتنی مووشەک درۆنەکان، جارێکی دیکە پەیممان بۆ ئەمریکا نارد و ڕاشکاوانە ڕامانگەیاند کە کە ئێمە بەدوای ئاڵۆزی لە ناوچەکە نین. ئەوەی کە ناوچەکە ئاڵۆز دەکات ئیسرائیلە.

هەروەها وتیشی کە ئەمریکامان ئاگادار کردووەتەوە کە ئێمە بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ناکەینە ئامانج، مەگەر لە دۆخێکدا کە ئەمریکا بیەوێت پالپشتی جەنگی لە ئیسرائیل بکات.

News ID 49863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha