بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ئێکس نووسی: مومارەسەی مافی بەرگری شەرعی، نیشانەی خواستی بەرپرسیارانەی ئێران بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیە.
جەختیشی کردەوە: لەم خاڵەدا کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ نیازێکی نییە بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکان، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، درێغی ناکات لە پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواکانی لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکی نوێ.
Your Comment