بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاشم ئەلحبوبی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە لە هیچ کەسێک پۆشراو نییە کە پێوەندی مێژوویی هەیە لە نێوان بنەماڵەی بارزانی و پارتی لەگەڵ ئیسرائیل و مووساد، زیادی کرد: مووساد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سووریا، عێڕاق و لوبنان هەوڵ دەدات چونکوو ئەو وڵاتانە هۆکاری نیگەرانی ئیسرائیل و مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ئەو ڕژێمە بەهۆی بوونی نایاساییان لە فەلەستینە.
ڕێبەرێکی بزووتنەوەی وفاقی عێراق:
بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسانی ئیسرائیلی پێوەندییەکی دێرینەیان هەیە
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی وفاقی عێراق وتی: پێوەندی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ ئیسرائیل و دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو ڕژێمە خاوەن ڕیشەی مێژووییە و پرسێکی سەلمێندراوە کە پێویستی بە بەڵگە نییە.
News ID 49618
Your Comment