AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٢ ٠٠:١٦

لە سەرانسەری وڵات؛

ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئێران دەستیپێکرد

ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئێران دەستیپێکرد

بە کۆتایی کاتژمێرە درێژکراوەکان بۆ دەنگدان لە سەڕانسەری ئێران، ژماردنی دەنگەکانی خەڵک دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات، هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کاتژمێر 8 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 24 درێژ کرایەوە.

بە هاتنی کاتژمێر 12ی شەو واتا 24، دەنگدان کۆتایی هات و بە داخستنی بنکەکانی دەنگدان ، ژماردن دەستیپێکردووە و ڕەنگە تا بەیانی بەردەوام بێت.

News ID 49312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha