دوورگەی خالیدیە لە ڕۆژهەڵاتی رۆمادی له‌ داعش پاک کرایه‌وه‌

ئیسماعیل مەحلاوی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوورگەی خالیدییە لە ڕۆژهەڵاتی ڕۆمادی بە ته‌واوەتی لە کۆنترۆڵی داعش ده‌رهێنرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومرییە، ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی ئۆپراسینی ئەلئەنبار ڕۆژی هەینی لە ئازاد کردنی تەواوی دوورگەی خالیدییە لە ڕۆژهەڵاتی ئەلڕەمادی لە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش هەواڵی دا.

مەحلاوی ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی توانیان دوورگەی خالدییە لە ٢٣ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی رۆمادی بە ته‌واوەتی لە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش ئازاد بکەن و کۆنترۆڵی ناوچە و ئاواییەکانی ئەم ناوچەیە بەدەستەوە بگرن.

ناوبراو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی دوورگەی خالیدییە پاش زاڵ بوون بەسەر ناوچەی ئەبوکەنعان دوایین شوێنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەم ناوچەیە ئەنجام درا و هێزەکانمان توانیان لە ئەم ئۆپراسیۆنەدا ڕێژیێک زۆر لە چەکدارەکانی داعش بکوژن.

مەحلاوی پێش ڕۆژی هەینی لە دەسپێکی ئازاد کردنی دوایین جەوڵانگەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە دوورگەی خالیدییە هەڵکەوتە لە ڕۆژهەڵاتی ڕۆمادی هەواڵی دابوو. ڕەمادی لە پارێزگای ئەلئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق هەڵکەوتووە.

News Code 4927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =