AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٦ ٠٨:٠٠

هەڵبژاردن لە ئێران لە ڕوانگەی مێهرەوە7؛

ئاوڕدانەوەیەک لە کۆمیسیۆنی تایبەت و 13 دانەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی

ئاوڕدانەوەیەک لە کۆمیسیۆنی تایبەت و 13 دانەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی

زەروورەتی لێکدانەوەی گەڵاڵە جیاوازەکان لە مجلیسی شۆرای ئیسلامی، فەلسەفەی پێکهاتنی 13 کۆمیسیۆنی لێزانی و چەندین کۆمیسیۆنی تایبەتە کە لە ئەم ڕاپۆرتە باسی لەسەر دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: مەجلیسی شۆرای ئیسلامی جودا لە ڕۆڵی بەرچاوی خۆی لە ڕەوتی بڕایردانەکان، لە کۆمیسیۆنە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی لێکدانەوە، چاکسازی و تەواو کردنی بەڵگەکانی دەوڵەت و گەڵاڵە یاساییەکانی دیکە کەڵکوەردەگرێت.

190 نوێنەری مەجلیس، سەرجەم نوێنەرەکان جگە لە سەرۆک، پێویستە ئەندامێتی یەکێک لە کۆمیسیۆنەکان کە هەڵدەبژێردرێت بۆی، قبووڵ بکات. ئەو ئەو دەتوانێت لە کۆمیسیۆنی دیکەی مەجلیس بە مافی ڕادەربڕین و بە بێ مافی دەنگدان بەشداری بکات.

لە کۆتایی هەر مانگێک ڕاپۆرتی کاری کۆمیسیۆنەکان رادەستی شاندی سەرۆکایەتی مەجلیس دەکرێت تا لە ڕێگای داکوتان و بڵاو کردنەوە لە تابلۆدا بە نوێنەرەکانی دیکە ڕابگەیێندرێت.

کۆمیسیۆنە لێزانی و تایبەتەکانی مەجلیس

مەجلیسی شۆرای ئیسلامی خاوەن 13 کۆمیسیۆنی لێزانیە کە هەر یەکەیان لە بواری خۆیدا گەڵاڵە و بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە مەجلیس لێک دەداتەوە. کۆمیسیۆنە لێزانییەکانی مەجلیس بریتین لە : پەروەردە و لێکۆڵینەوە، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابووری، ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە، وزە، بەرنامە و بودجە، تەندروستی و دەرمان، پیشە کانگا، ئاوەدانی، دادوەری و یاسایی، کشتوکاڵ، ئاو و سەرچاوە سروشتیەکان.

لە لایەکی تریشەوە کۆمیسیۆنە تایبەتەکانی مەجلیس بریتین لە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە، کۆمیسیۆنی پێکهێنانی ئایینامەی ناوخۆیی مەجلیس، کۆمیسیۆنی بنەمای نەوەدی دەستوور و … .

کۆمیسیۆنی پەروەردە و لێکۆڵینەوەکان

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکی سپێردراو لە بواری پەروەردە و بارهێنانی گشتی، پەروەردەی تەکنیکی، پەروەردەی باڵا، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا پێک دێت.

کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکی سپێردراو لە بواری کاروباری ئیداری و دامەزراندنی، کار، پێوەندی کار و تەحاون پێک دێت.

کۆمیسیۆنی بڕگەی نەوەدی دەستووری مەجلیس

ئەو کۆمیسیۆنە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بڕگەی نەوەدی دەستوور پێک دێت. بنەمای نەوەدی دەستوور لە خوارەوە شرۆڤە دەکرێت:

هەر کەسێک سکاڵایەکی لە شێوەی کاری مەجلیس، دەسەڵاتی جێبەجێ کاری یان دەسەڵاتی داد هەبێت، دەتوانێت سکاڵاکەی خۆی بە شێوەی نووسراو ڕادەستی مەجلیس بکات. مجلیس ئەرکیەتی سکاڵاکان شوێنگیری بکات و وەڵامی پێویست بداتەوە. ئەگەر سکاڵاکە پێوەندی بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری و داد بێت، شوێنگیری و وەڵامی پێویستیان لێ داوا بکات و ئەنجامیەکە ڕابگەیێنێت و ئەگەر پێوەندی گشتیی هەبێت بە شێوەی گشتی ڕابگەیێندرێت.

کۆمیسیۆنی ئابووری

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکی سپێردراو لە بواری ئابوور و دارایی، بازرگانی ناوخۆ و بازرگانی دەرەکی پێک دێت.

کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکە سپێردراوەکان لە بواری سیاسەت و پێوەندییە دەرەکییەکان، سیاسەتی ناوخۆیی، شۆراکان ، شارەوانییەکان، هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی، بەرگری و ئاسایشی دەرەکی و تۆماری باری کەسێتی بە پێ ئەو ئایینامە پێک دێت.

کۆمیسیۆنی وزە

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکە سپێردراوەکان لە بواری نەوت، گاز، کارەبا و بەنداوەکان و هێزگە ئاوی و کارەباییەکان، وزەی ئەتۆمی و وزە نوێیەکان بە پێ بەندەکانی ئەو ئایینامە پێک دێت.

کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجە

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجام ئەرکە سپێردراوەکان لە بواری بەرنامە، بودجە، چاوەدێری بەرنامە و بودجە، دیوانی موحاسبات، کاروباری دارایی مەجلیس و … پێک هاتووە.

کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمان

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەمجامی ئەرکی سپێردراو لە بواری تەندروستی و دەرمان، فریاکەوتن، بێهزیستی، دابینی کۆمەڵایەتی، بیمەی کۆمەڵایەتی و مانگی سوور پێک هاتووە.

کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە

ئەوە کۆمیسیۆنێکە کە بە مەبەستی لێکدانەوەی بەلگەگەلێک کە لەلایەن لقە جیاوازەکانی مەجلیسەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە یان لەلایەن نوێنەرەکانەوە ناڕەزایەتی لەسەر کراوە، پێک دێت.

کۆمیسیۆنی داڕشتنی ئایینامەی ناوخۆیی مەجلیس

ئە وکۆمیسیۆنە بە مەبەستی لێکدانەوەی گەڵاڵەکانی هاوپەیوەند بە مادەکانی ئایینامەی ناوخۆیی مەجلیس و راگەیاندنی ڕا سەبارەت بە ئەوان پێک دێت.

کۆمیسیۆنی پیشە و کانگا

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکی سپێردراو لە بواری پیشە، پۆست، موخابرات، کانگا، پێترۆکیمیا، پیشەی هەوافەزا و پێوەندییەکان پێک دێت.

کۆمیسیۆنی ئاوەدانی

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجامی ئەرکی سپێردراو لە بواری ڕێگاوبان، خانووبەرە، ئاوەدانی، شاری و ئاوەدانی گوندەواری پێک دێت.

کۆمیسیۆنی لاتەکی

هەندێک جار کاری یەک کۆمیسیۆن لایەنی جۆراوجۆری دەبێت کە پێویستی بە لێکدانەوەی جودا و لێزانی هەیە، لە ئەو ئەگەرەدا گرووپێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی سەرەکی کە راسپاردەی لایەنە تایبەتەکان دەبن لە ڕیزی کۆمیسیۆنی لاتەکی جێ دەگرن.

کۆمیسیۆنی فەرهەنگی

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجام ئەرکی سپێردراو لە بواری فەرهەنگ و هونەر، ئیرشاد و بانگەشە، دەنگ و رەنگ و پێوەندییە گشتییەکان، وەرزش، گەنجان، ژنان و بنەماڵە پێک دێت.

کۆمیسیۆنی دادوەری و یاسایی

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجام ئەرکی سپێردراو لە بواری دادەری و یاسایی پێک دێت.

کۆمیسیۆنی کشتوکاڵ، ئاو سەرچاوە سروشتییەکان

ئەو کۆمیسیۆنە بۆ ئەنجام ئەرکی سپێردراو لە بواری کشتوکاڵ، سەرچاوەی ئاو، ئاژەڵ و پەلەوەرەکان، کێلگەی ماسی، ژینگە و کەشوهەواناسی پێک دێت.

کۆمیسیۆنی هاوبەش

ئەگەر گەڵاڵەگەلێک کە لە مەجلیس دێتە ئاراوە و بە پێ ڕوانگەی شاندی سەرۆکایەتی، لێکدانەوەی پێوەندی بە چەند کۆمیسیۆنەوە هەبێت، کۆمیسیۆنێکی 23 کەسی هاوبەش پێک دێت.

کۆمیسیۆنی تایبەت

لە حاڵەتێکدا کە پرسی گرینگ و هەڵکەوتە لە وڵات بێتە ئاراوە، مەجلیس بە پێشنیاری لانیکەم 15 نوێنەر و بە پەسەند کردن لە کۆبوونەوەی گشتی، کۆمیسیۆنێکی تایبەت بۆ شوێنگیری ئەو بابەتە پێک دەهێنێت، ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە 7 تا 15 کەسە کە لە کۆبوونەوەی گشتی دەخرێتە دەنگدانەوە و هەڵدەبژێردرێن.

News ID 49138

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha