AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢ ٠٨:٢٣

دۆسیەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی مێهرەوە3؛

حزب و کەمینەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا چ ڕۆڵ و پێگەیەکیان هەیە؟

حزب و  کەمینەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا چ ڕۆڵ و پێگەیەکیان هەیە؟

لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پارتە سیاسییەکان ڕۆڵی بەرچاویان لە هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی سیاسەت هەیە؛ پارتگەلێک کە لە چوار لایەنی بناژۆخواز، ڕێفۆرمخواز، میانەڕەو و کەمیننەکان چالاکی دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پارتەکان لە جیهانی مۆدێڕندا، بە سێبەری حکومەتەکان و جێگرەوەیان دێنە ئەژمار کە کار لەسەر پەروەردەی هێز بۆ کاروباری سیاسی وڵات دەکەن. ئەوان هێزی خۆیان دەخەنە بەر دەنگ و هەڵبژاردنی خەڵکەوە تا بەم شێوەی گرووپە جیاوازەکان بێنە مەیدانی هەڵبژاردن و بە دەنگی خۆیان چارەنووسی وڵات دیاری بکەن.

بە بڕوای لێزانان، ڕۆڵی پارتەکان بۆ بەشدار کردنی زۆرینەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان نکۆڵی ناکرێت چونکوو مەیدانی هەڵبژاردنەکان لە شێوەی تاکەیی دەردەهێنن و خەڵک بەرەو هەڵبژاردنی بە زانیارییەوە هان دەدەن؛ بابەتێک کە لە هەڵبژاردنەکان و کێبڕکێیە سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران دەبینرێت.

لایەنە سیاسییەکان و لیستی پارتە مۆڵەتدارەکان

لە ئەم ڕاپۆرتەدا ناوی پارتەکان بە ئاستی چالاکی نەتەوەیی و پارێزگایی و بەرە سیاسییەکان کە لە کۆمیسیۆنی مادەی 10 ی پارتەکانی وەزارەتی ناوخۆ تا خاکەلێوەی 1400، خاوەن مۆڵەتی فەرمی بوون پێشکەش دەکرێت.

تا پێش لە چاکسازی یاسای چالاکی پارت و گرووپە سیاسییەکان، زیاتر لە 240 پارت لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کراون. بە پێ یاسای چالاکی پارتەکان پەسەندکراوی ساڵی 1395 ، 82 پارتی نەتەوەیی و 34 پارتی پارێزگایی و 6 بەرەی سیاسی مۆڵەتی چالاکیان وەرگرتووە.

لایەنە سیاسییە سەرەکی و چالاکەکان لە ئێران بریتین لە:

  1. بناژۆخوازەکان

لایەنی بناژۆخواز

پارتی ڕێبەر

کۆمەڵگای ڕۆحانیە خەباتکارەکان مستەفا پوورمحەمەدی

کۆمەڵگای مامۆستایانی حەوزەی علمییەی قوم محەمەد یەزدی

پارتی موتلفەی ئیسلامی ئەسەدوڵڵا بادامچیان

جەماوەری گیانفیدایانی شۆڕشی ئیسلامی محەمەد جەواد عامری شەهرابی

جەماوەری ڕێڕەوانی شۆڕشی ئیسلامی بهزاد زارع

بەرەی سەقامگیری شۆڕشی ئیسلامی مورتزا ئاقاتهرانی

کۆمەڵگای ئیسلامی ئەندازیاران محەمەد رەزا باهونەر

ئەنجومەنی ئیسلامی پزیشکانی ئیران حسێنعەلی شەهریاری

کۆمەڵگای زەینەبی ئەعزەم حاجی عەباسی

فەداییان ئیسلام محەمەد مەهدی عەبدخودایی

حزبی تەمەدونی ئیسلامی بێ بەرپرس

حەشیمەتی وەفادارانی شۆڕشی ئیسلامی حەبیبوڵڵا بوربور

پارتی نوێئەنیدشانی ئێرانی ئیسلامی ئەمیر موحبیان

ناوەندی زانکۆییەکانی ئێرانی ئیسلامی سەید محەمەد حسێنی

پارتی گەشە و دادوەری ئێرانی ئیسلامی مەهدی وەکیلپوور

پارتی سەوزی ئێان ۆسێن کەنعانی موقەدەم

حەشیمەتی پێشکەوتوو و دادپەروەری ئێرانی ئیسلامی موحسێن پیرهادی

  1. ڕێفۆرمخواز

لایەنی ڕێفۆرمخواز

پارتی ڕێبەر

مەکۆی ڕۆحانیە موبارزەکانی سەید محەمەد مووسەوی خووئینیها

پارتی متمانەی نەتەوەیی مەهەدی کەڕووبی

پارتی کۆماریەتی ئێرانی ئیسلامی رەسووڵ مونتەجیب نیا

پارتی ئیسلامی کاری حسێن کەمالی

ڕێکخراوی دادپەروەری و ئازادی ئێرانی ئیسلامی ئەمیر تاهیری

پارتی نیدای ئێرانییەکان سادق خەڕازی

پارتی یەکگرتوویی گەلی ئێرانی ئیسلامی عەلی شەکووری راد

مەکۆی مامۆستایان و لێکۆڵەرەکانی حەوزەی علمەییەی قوم سەید حسێن مووسەوی تەبرێزی

ئەنجومەنی ئیسلامی کۆمەڵگای پزیشکەکانی ئێران محەمەدڕەزا زەفەرقەندی

مەکۆی یەکگرتوویی ئێرانی ئیسلامی عەلی ئەسغەر ئەحمەدی

پارتی خەڵک سالاری مستەفا کەواکبیان

پارتی ورەی گەلی ئیران ئەحمەد حەکیم پوور

حەشیمەتی ژنانی کۆماری ئیسلامی زەهرا موستەفەوی

مەکۆی ئیسلامی خانمانی فاتمە کەڕووبی

ماڵی کرێکارانی عەلی ڕەزا مەحجووب

  1. میانەڕەوەکان

لایەنی میانەڕەوەکان

پارتی ڕێبەر

کارگوزارانی سازەندەیی غوڵامحسێن کەرباسچی

پارتی میانەڕەوەکان و گەشەی محەمەد باقر نەوبەخت

پارتی سەربەخۆ و میانەڕەوی ئیران قودرەتعەلی حشمەتیان

پارتی ئیسلامی خۆشبژێوی کرێکارانی حەسەن فەرەجی

  1. کەمینەکان

لایەنی کەمینەکان

پارتی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر

جەماعەتی بانگەشە و چاکسازی ئیخوانولموسلمین عەبدولڕەحمان پیرانی

پەرەی یەکگرتووی نەتەوەگەرای کوردی ڕەحیم فەرەهمەند

لە پێوەندی لەگەڵ ڕۆڵی کەمایەتیەکان لە یارتی هەڵبژارندا پێویستە کە ژمارەیەک لە کورسییەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی تەرخان بکرێت بە کەمایەتیە ئایینییەکان کە جودا لە دابەشکاری جوگرافیایی-حەشیمەتییە.

بە گوێرەی بڕگەی 64 ی دەستوور لە سەرجەم نوێنەرانی مەجلیس، پێنج کەس بە ڕیزەوە دەدرێتە کەمایەتییە ئایینییەکان: زەردەشتی و کەلیمییەکان هەر یەکە یەک نوێنەر، مەسێحییە ئاشوورییەکان و کەلدانییەکان بە گشتی یەک نوێنەر و مەسێحییە ئەرمەنییەکانی باشوور و باکوور هەر یەکە یەک نوێنەر.

News ID 49019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha