AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٩ ٠٨:٤٩

دۆسیەی هەڵبژاردنەکان لە ئێران 1

سیستەمی سیاسی و هەڵبژاردنی لە کۆماری ئیسلامی ئێران چ فاکتەرێکی هەیە؟

سیستەمی سیاسی و هەڵبژاردنی لە کۆماری ئیسلامی ئێران چ  فاکتەرێکی هەیە؟

دەتوانین سسیتەمی سیاسی و هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی دوو بەشی کۆماری بوون و ئیسلامی بوون لێک بدەینەوە؛ ڕەوتێکی بنەڕەتی لە قۆناغە جیاجیاکانی هەڵبژاردن،کە جیاوازییەکی ماناداری لەگەڵ پێکهاتەی سیاسی و هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری، هاوکات لەگەڵ قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی دوازدەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی 11 ی ڕەشەممەی 1402 بەڕێوە دەچێت. ڕووداوێکی سیاسی گرینگ کە بووە هۆی ئەوەی کە زنجیرە ڕاپۆرتگەلێک بە ئامانجی ناساندی سیستەمی سیاسی و هەڵبژاردنی ئێران بنووسرێت.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دراوە کە فاکتەرە بنەڕەتییەکان ی سیستەمی سیاسی و هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لێک بدرێتەوە.

کۆماری بوون و ئیسلامی بوون؛ دوو باڵی ڕەوایی بەخش

ئیسلامی بوون و کۆماری بوون دوو بنەمای دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها دوو سەرچاوەی ڕەواییدان دێتە ئەژمار. هەر بۆیە گرینگترین جیاوازی ئەو دەستوورە لەگەڵ دەستووری وڵاتانی دیکە بوونی پڕڕەنگی ئیسلامی بوونە.

ئیسلامی بوونی سیستەمی کۆماری ئیسلامی بە لەبەرچاو گرتنی بنەماکانی خوارەوە دێتە دی:

  1. قبووڵ کردنی سەروەریی خودا لە ئافراندن و شەریعەت
  2. پێداویستی یەک بوونی یاسا و ڕێساکان لەگەڵ یاسا ئیسلامییەکان و یان لانیکەم دژ نەبوون لەگەڵ یاسا ئیسلامییەکان
  3. پێداویستی جێبەجێ کردنی داد و بووژانەوەی بایەخەکان
  4. قبووڵ کردنی ویلایەتی ئەمر و ئیمامەتی ئۆمەت
  5. بەرپرسان شیاوی زانستی و ئەخلاقی زەروورییە

هەروەها لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێرناوی گشتی کۆماری بوون، لەسەر بەشداری خەڵک و بەشداریان لە بوارە جیاوازەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان جەخت کراوە.

بۆ نموونە بنەمای شەشەمی دەستوور جەختی کردووە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئیدارەی کاروباری وڵات بە پشت بەستن بە دەنگی خەڵکە. لە بنەما جیاوازەکانی دیکەشدا لەوێ کە لە پۆستی ڕێبەری، سەرۆک کۆمار، مەجلیسی خوبرگان، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شۆرا خۆجەییەکان و گشتی پرسی باس کراوە، ئاماژە دراوەتە سەر پرسی هەڵبژاردنەکان. بەم پێیە، پرسی هەڵبژاردنەکان لە سیستەمی یاسایی سیاسی ئێران، پرسێکی بنەڕەتی و نیسانی کۆماری بوونی سیستەمە.

بە گشتی ، بۆ بەدی هاتنی کۆماری بوون پێویستە بنەما پێنج ڕەهەندییەکانی خوارەوە لەبەرچاو بگیردرێت:

  1. بەشداری
  2. ڕکابەری
  3. وەبەرایەتی بە دەنگی زۆرینە بە کەمینە
  4. چاوەدێری و کۆنترۆڵی هێز
  5. بەرپرسیارێتی

ئەرکانی سیاسەت و دەسەڵاتداری لەسەر دوو بنەمای ئیلاهی و خەڵکییە

لە سەرووی بنەمای سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێبەری ئایینی و مەعنەوی واتا وەلی فەقێ هەیە کە لەلایەن زانایانی باڵای ئایینی کۆمەڵگا کە خخوبرگان ناویەتی هەڵدەبژێردرێت؛ کە ئەوان بۆ خۆیان لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن.

بنەمای کۆماری بوون لە چوارچێوەی سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە پاڵ بنەمای ئیسلامیدایە کە وەکوو هاوشێوەی مۆدێلە دیمۆکراتیکەکان دەبێتە سێ لقی جێبەجێ کاری، یاسادانەری و دادوەری.

لە نێوان ئەو سێ بەشەدا، پەرلەمان یان مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دۆخێکی تایبەت و سەرەکی هەیە کە هەموو یاساکان دادەنێن.

کابینەی دەوڵەت بریتی لە سەرۆک کۆمار و وەزیران لە بەرانبەر مەجلیسدا بەرپرسیارن و مەجلیس دەبێ دەنگی متمانە بداتە وەزیرەکان و هەروەها دەتوناێت لێپرسینەوەیان لێبکات.

ل دۆخێکی جیاواز لەگەڵ سەرۆک کۆمار و نوێنەرانی مەجلیس کە خەڵک هەڵیاندەبژێرێت، سەرۆکی دەسەڵاتی داد لەلایەن ڕێبەرەوە هەڵدەبژێردرێت.

لە سیستەمی سیاسی ئێراندا ناوندێک وەکوو شۆرای نیگابان دانراوە کە وەکوو شۆرای دەستووری فەڕەنسا ڕۆڵ دەنوێنێت کە 12 ئەندامی هەیە کە شەش کەسیان زانای ئایینین کە لەلایەن ڕێبەرەوە دەست نیشان دەکرێن و شەش کەسیشیان مافزانن کە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوە و بە دەنگی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەست نیشان دەکرین.

مەکۆی دیاری کردنی بەرژوەندییەکانی نیزامیش ناوەندێکە کە ئەرکی پێکهینان و پێشنیاری سیاسەتە گشتییەکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی، بەشداری لە ئەنجومەنئ ئاوڕدانەوەی دەستووری، پێشکەش کردنی ڕاوێژ بە ڕێبەر و لە کۆتاییدا چارەسەری کێشەکانی شۆرای نیگابان و مەجلیسی لە ئەستۆیە.

News ID 48933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha