بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزوتنەوەی نوجەبا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مقاوەمە لایەنێکی کاتی نییە بەڵکوو رێبازێکی جێگیرە و گۆڕانکاری و هەڕەشەکان کاری لێناکات، با هەموو جیهان بزانێت کە ئەمریکا هێندە بێ باکە بەرامبەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنانەت "سەرۆکە خڵەفاوەکەشی" نەیدەزانی سەربازەکانی لە سووریا بە ئامانجگیراون یان لە ئەردەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ئەمریکا بەبێ رێزگرتن لە سەروەری دەچنە ئەم وڵات و ئەو وڵات، هەمو خاکێک داگیر دەکەن و لەبری گەلەکەی بڕیار دەدەن تێیدا، بە ئەمریکا بزانێت کە لە ئامانجەکانیان دوریاننەخانەوە، هەروەها سەرباز و بە کڕێگیراوەکانی لە وڵاتەکانیان دەجنە دەرەوە.
بزووتنەوەی نوجەبا:
هەڕەشەکان کار لە بەرخۆدان ناکات/ بایدن هێشتا نازانێت سەربازەکانی لە کوێ کوژراون
بزوتنەوەی نوجەبا رایگەیاند: هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریان لێناکات.
News ID 48867
Your Comment