AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٩ ٠٨:١٠

بەرەبەیانی ئەمڕۆ

لە سێدارەدانی چوار ئەندامی گرووپی سیخوڕی مووساد لە ئێران

لە سێدارەدانی چوار ئەندامی گرووپی سیخوڕی مووساد لە ئێران

بڕیاری لەسێدارەدانی ٤ ئەندامی تیمی ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوی سیخوڕی زایۆنی کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ئۆپراسیۆنی بۆمبدانانی شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کرابوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تیمێکی ئۆپەراسیۆنی پەیوەندیدار بە مووساد (دەزگای سیخوڕی ئیسڕائیل)، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتبوونە نێو خاکی ئەو وڵاتە و بە نیاز بوون بۆمبدانەری بکەن لە کارگەیەکی دروستکردنی ئامێرەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ، ئیسفەهان، پێش ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان (ع) دەستگیرکران.

دۆسیەی چوار ئەندامی سەرەکی ئەم تیمە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ئیسلامی کرا و دواجار لە ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢دا ئەو چوار کەسە بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لە بەرژەوەندی ڕژێمی ڕژێمی زایۆنیستی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.

ئەم دۆسیەیە دوای تانەدانی تۆمەتباران لە دادگای باڵای وڵات دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا و لقی لێکۆڵینەوە لە دادگای باڵا، وێڕای ڕەتکردنەوەی تانەکەی تۆمەتباران، بڕیاری دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پشتڕاستکردەوە.

ئەندامانی سەرەکی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەی بۆمبدانەریی مووساد لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی بەرگری و مووشەکی پەیوەست بە پیشەسازی بەرگری ئێران، ٤ کەس بە ناوەکانی: محەمەد فەرامەرزی (سەرۆکی تیم )، موحسین مەزڵۆم (بەرپرس بۆ پاسەوانی و شۆفێری و پاڵپشتیکردنی تیمەکە)، وەفا ئازەربار (برازای عەبدوڵڵا ئازەربار؛ کەسی دووەمی گروپی کۆمەڵە کە بەرپرسی چاندنی بۆمب بوو) و پژمان فاتحی (بەرپرس لە لابردنی ئاستەنگەکان و شەڕ کردنی چەکداری ئەگەر کێشەیەک؟بێتە پێشەوە) و چەند کەسی دیکەش کە گرووپ پەیوەندی و پشتیوانی بوون.

نزیکەی ساڵ و نیوێک پێش ئۆپەراسیۆنەکە، ئەو کەسانە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی باڵای تاقمی تیرۆریستی کۆمەڵەوە ناسێنراون و لەلایەن مووسادەوە دامەزراون، هەروەها بە چەند قۆناغێک ڕەوانەی وڵاتانی ئەفریقا کران و مەشقی تەواوەتی ئۆپەراسیۆنیان لە بواری سەربازیدا لە لایەن ئیسرائیلەوە پێکرا.

لەو ڕاهێنانانەدا ئەفسەرانی مووساد ئامادە بوون و تەنانەت "دەیڤید بارنیا"، بەرپرسی دەزگای سیخوڕیی مووساد، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت بۆ و وتارێکی پێشکەش بە ئەندامانی تیمەکە کرد.

News ID 48852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha