AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٧ ١٩:٣٥

بە پشت ڕاست کردنەوەی ئامێرێکی نوێ؛

هۆشی دەستکرد 3 جۆر شێرپەنجەی پێست دەناسێتەوە

هۆشی دەستکرد 3 جۆر شێرپەنجەی پێست دەناسێتەوە

ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئامێرێکی پزیشکی بچووک و تەیار بە هۆشی دەستکردی پشت ڕاست کردووەتەوە کە لە ناسینەوەی سێ جۆر شێرپەنجەی پێستبە پزیشکەکان یارمەتیدەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ئەو سێ نەخۆشینە بریتین لە شێرپەنجەی خانەی بنەڕەتی، شێرپەنجەی سەنگفەرشی و ملانۆم. پێکهێنانی ڕێگایەکی وردتر بۆ ناسینەوەی شێرپەنجەی پێست بە نەخۆشەکان یارمتی دەدات کە خێراتر دەرمانی پێویستیان وەربگرن.

شێرپەنجەی پێست ئەگەر زوو بناسرێتەوە تا ئاستێکی زۆر بە باشی دەرمان دەبێت بەڵام بۆ ئەوە ناسینەوەی خێرا زۆر گرینگە. تا ئێستا ناسینەوەی نەخۆشی بە چاوی بێ ئامێر ئەستەم بووە بەڵام ئێستاڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئامێرێکی پزیشکی بچووک و تەیار بە هۆشی دەستکردی پشت ڕاست کردووەتەوە کە لە ناسینەوەی سێ جۆر شێرپەنجەی پێستبە پزیشکەکان یارمەتیدەرە.

News Code 48837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha