بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لهڕاگهیهنراوێكدا نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگهیاندووە: بەپاڵپشتیی سودانی، کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراقو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر بەهێزترین گروپە تیرۆریستییەکانی جیهان دەستیانپێکرد.
ئهوهش هاتووە کە پسپۆڕە سەربازییەکان ئەرکی کۆتاییهێنان بەئەرکە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، دوای دەیەیەک لەکارکردنو ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیو سەربازییەکانی عێراق لەدژی داعش بەدەستدەهات لەئەستۆ دەگرن.
باسى لهوهشكردوە کە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ؛ کارەکانی ئەو لیژنە باڵایە لەسەر ئاستی سێ گروپی کار دەستپێدەکەن کە بریتین لەئاستی مەترسیو هەڕەشەکانی داعش، پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکانو بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان عێراق.
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا باس لهوهشكراوه، لەچوارچێوەی ئەم پێداچونەوەیەدا، خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دادەڕێژرێتو دواتر هەنگاو دەنرێت بۆ پەیوەندییە ئەمنییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراقو ئەمریکاو ئەو وڵاتانەی لەهاوپەیمانییەکەدا بەشدارن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لایەنەکان پابەند دەبن بەڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی ساڵی 2008ی نێوان عێراقو ئەمریکا، ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەقۆناغی دانوستان لەسەرتاسەری وڵات پارێزراو دەبنو ڕێگری دەکرێت لەپەرەسەندنی گرژییەکان.
Your Comment