بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەرچاوە مێدیاییەکان لە دەستگیری چەند ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران هەواڵیان دا.
لە هەمان پێوەندیدا، پۆلیسی ئیسرائیل و شاباک وتیان: چەند ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کراون.
وردەکاری زیاتر لە ئەو بارەوە بڵاو نەبووەتەوە.
سی رەزبەریش هەواڵنێری ماڵپەڕی ئیسرائیلی تایمزی ئیسرائیل لە زمانی وەزارەتی دادی ئەو ڕژیمەوە پاگەندەی کرد کە 7 ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران لەوانە وێنەگرتن و کۆ کردنەوەی ئیتلاعات لە بنکەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل دەستگیر کراون.
بە گوێرەی بەیاننامەی نووسینگەی دادستێنی، ئەو کەسانە خەڵکی حەیفا و دیکەی شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکوور بووەن.
Your Comment