بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کەریم لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە سەرەنجی بێ وێنەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە بوردمانی ناوەندی چالاکی مووساد لە هەرێم و سەرەنج نەدانی ناوبراو بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هیچ جۆرە گونجاوییەکی پێکەوە نییە، وتی: وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە گوێرەی فەرمانەکانی پارتەکەی خۆی واتا پارتی و بە دوور لە پابەندی بە سیاسەتی دەرەوەی عێڕاق ئیش دەکات و هاوکاری دووفاقەیی لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق هەیە.
محەمەد کەریم کە نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پەرلەمانی عێراقە، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەندامانی مووساد و سیاس ئازادانە و ڕاشکاوانە لە هەولێر چالاکی دەکەن، زیادی کرد: پاگەندەی هەرێم لەسەر چالاکی نەکردنی مووساد و سیا لە ناو هەرێم درۆی تەواوە.
Your Comment